نرخی لیترێك به‌نزین له‌ سلێمانی گەیشتە هه‌زار دینار
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی لیترێك به‌نزین له‌ سلێمانی گەیشتە هه‌زار دینار

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەشێك لە بەنزینخانەكان لە هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین بەرزبویەوەو ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەشێك لە بەنزینخانەكان نرخی   لیترێك بەنزینی سۆپەر بە ١٠٠٠ دینارەو جۆری  موحەسەن بە ٩٥٠ دینار و نۆرماڵیش بە ٨٧٥ دینار لەشاری سلێمانی دەفرۆشرێت.


جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان لەسایەی حكومڕانی سێ حزبەكە، ماوە ماوە نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوەو دواتر دادەبەزێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانی پێشوو نرخی لیترێك بەنزین لە خوار 500 دینار بوو بەڵام ئێستا لە دەوری 700 دینار یاری دەكات.

هه‌واڵی گرنگ