سلێمانی.. لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا

كوردیو
 
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-10-2021 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژرا و بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات و بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد،بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو دوای تەواوكردنی ڕێكار یاساییەكان، تۆمەتبار ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە".
 
 
 
May be an image of one or more people and people standing

هه‌واڵی گرنگ