لێدوانی پارێزگاری هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێدوانی پارێزگاری هەولێر لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەتەواوی هەرێمی کوردستان لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە و ئەگەر هۆکارەکەی قۆرخکاریی بێت رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

 

لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: نرخی بەنزین تەنها لە هەولێر بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لەهەموو هەرێم بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوە لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە و لەگەڵ سامانە سروشتییەکان بەدواداچوون دەکەین.

ناوبراو وتویەتیشی"ئەگەر هۆکارەکە قۆرخکاریی و گرفتی ناوخۆیی بێت ئەوکاتە ئێمە رێوشوێن دەگرینەبەر".

هه‌واڵی گرنگ