شاندێکی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سەردانی تورکیا دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندێکی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سەردانی تورکیا دەکات

شاندێکی بزووتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندەکەی تاڵیبان بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەمیرخان موتەقی، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، سەرۆکایەتی شاندەکەی تاڵیبان دەکات.

هاوكات مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، بەنیازن لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ چەند وەزیرێکی دیکەدا سەردانی شاری کابول بکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ