توركيا: ئەندامانی تۆڕێكی سیخۆڕی سەر بە ئێران دەستگیركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركيا: ئەندامانی تۆڕێكی سیخۆڕی سەر بە ئێران دەستگیركران

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) و ئاسایشی ئەو وڵاتە، لە شاری وانی باكوری كوردستان تۆڕێكی سیخوڕییان لەكاتی رفاندنی ئەفسەرێكی پێشووی ئێرانی دەستگیر كرد، كە وەك پەنابەر لەو شارە نێشتەجێیە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دەزگای میت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، لە 24ی ئەیلوولی 2021 لە ئۆپەراسیۆنێكدا، هەشت كەسیان دەستگیر كردووە كە پلانیان بۆ رفاندنی ئەفسەرێكی پێشووی ئێران بە ناوی (م.ئ) دانابوو، كە لە شاری وان نیشتەجێیە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا، ئەوەی دەستنیشان كردبوو، كە كارمەندانی هەواڵگریی ئێران، بۆ رفاندنی ئەو كەسە بۆ ئێران، بوودجەیەكیان بە بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ پێكهێنانی تۆڕێك لە وان تەرخان كردووە.
لە ئەنجامی چاودێریی كردنی ئەندامانی تۆڕەكە، ئەوە دەركەوت كە سیخوڕە ئێرانییەكان، بڕی 10 هەزار دۆلاریان بۆ (م.ی) كە هاوسەری ئەفسەرەكە پێشووی وڵاتەكەیانە، پێشنیاز كردووە و لە ئەگەری رەتكردنەوەی ئەوە هەڕەشەی زیان گەیاندنیان بە خێزانەكەی لە ئێران لێ كردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئەندامێكی ئێرانی تۆڕەكە و كەسێكی تورك لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە و لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەفسەرە ئێرانیەكە دەستگیركراون و لە درێژەی ئۆپراسیۆنەكەدا شەش ئەندامی تری تۆڕەكە كە توركن دەستگیركراون.

هه‌واڵی گرنگ