موقته‌دا سه‌در لیژنه‌ی دانووستاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی راگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

موقته‌دا سه‌در لیژنه‌ی دانووستاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی راگه‌یاند

رێبه‌ری باڵای ره‌وتی سه‌در ناوه‌كانی شاندی دانوستانكاری بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری باڵای ره‌وتی سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌ی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لیژنه‌ی ناوبراو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ دروست بكه‌ن، ئه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆپارێزی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تێبینیمان له‌ سه‌ریان هه‌یه‌.

رێبەری رەوتی سەدر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ئه‌و لیژنه‌یه‌ بكات، كه‌ پێكهاتوون له‌:

حه‌سه‌ن عه‌زاری / سه‌رۆكی لیژنه‌

نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی / جێگری یه‌كه‌م

نه‌بیل ته‌ڕه‌فی / جێگری دووه‌م

حاكم زاملی / پاڵپشتی لیژنه‌

ده‌قی ده‌ستنووسه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در

هه‌واڵی گرنگ