شێخ نەهرۆ هۆشداری له‌باره‌ی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شێخ نەهرۆ هۆشداری له‌باره‌ی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات

ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، چەند تێبینیەكی لەسەر هەڵبژاردنی عێراق تۆماركردوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەنگە ببێتە مایەی شەڕو كوشتار".

شێخ نەهرۆ ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگەیاندوە، "ڕێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، پرۆسه‌ى سیاسیی دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت‌و ناڕەزایی دەربڕین لەئاستی هەڵبژاردنەكان‌و ڕازینەبون بەئەنجامەكانی، ئەوەش وادەكات ڕەنگە هەندێك كەس دانی پێدانەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە".

 ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان باسی له‌وه‌ش كردووه‌، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە ڕەنگە ببێتە مایەی هەڕەشەو ناڕەزایی‌و پشێویی‌و توندوتیژیی‌و شەڕو كوشتار، بەمجۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاریی‌و لەناوچون‌و جیابونەوە".

 هه‌روه‌ها ناوبراو داواشی لەزانایان‌و بیرمەندانی گەلی عێراق كردوه‌، هەوڵی نەهێشتنی كەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن.

هه‌واڵی گرنگ