ڕوونكردەوە لەسەر وەرگرتنی پارەی نەوتی سپی دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕوونكردەوە لەسەر وەرگرتنی پارەی نەوتی سپی دەدرێت

قائیمقامیەتی چۆمان ڕایدەگەیەنێت، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی سپی 57 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ قائیمقامیەتی چۆمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بریكارەكانی مەڵبەندی ٢٣٠ی سنوورەكەمان .قەزای چۆمان و ناحیەكانی سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، ئاگادار دەكەینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوت، تكایە پارەی نەوت لە ڕێگەی دارایی قەزاكەمان وەردەگیرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، پارەی ناحیەكانیش لە ڕێگەی ناحیەكان كۆ بكەنەوە و بۆ هەر بڕە بەرمیلێك بڕی ٥٧٠٠٠ دینار وەردەگیرێت و لەسەر لیستی مانگی ٧تەمموز وەردەگیرێت.

هه‌واڵی گرنگ