هەولێر... پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی دەکرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

 پیشەنگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی و بەروبومی ئاژەڵی بە ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی لە هەولێر دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: ئامانج لە پێشانگاکە زیاتر ناساندنی بەروبومی کشتوکاڵی جوتیارانی ھەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق ببێتە ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان، گوتیشی پێشانگاكە لە ڕۆژانی 3 تا 5 ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

هاوكات لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی کەرەستە کشتوکاڵیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: پیشەنگاکە بە ھاوبەشی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەرێوەدەچێت و تەنھا بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆی تێدا نمایش دەکرێت، داواشی لە کۆمپانیەکان و جوتیاران کرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری تێدا بکەن.

هه‌واڵی گرنگ