یەكێتی نابینایان داوای دەمەزراندن بۆ دەرچووە دانەمەزراوەكانیان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی نابینایان داوای دەمەزراندن بۆ دەرچووە دانەمەزراوەكانیان دەكات

لە رۆژی جیھانی گۆچانی سپیدا یەکێتی نابینایانی کوردستان داوای دامەزراندن بۆ دەرچوانە نابینا دەكات داواشدەكەن یاسای نابینایانیش ھەموار بکرێتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، عومەر خدر سکرتێری یەکێتی نابیینایانی کوردستان رایگەیاند: داواكارین لە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان چیدیكە داواكانمان دوبارە نەكەینەوەو لەو قەیرانە دارایی و مرۆییەدا ژیان تێنەپەڕێنین، پێویستە حكومەت هەرێم دەرچوانی نابینا لە زانكۆو پەیمانگاكان دابەزرێنێت، داواكارین لە پەرلەمانی كوردستانیش پرۆژەیاسای نابینایان هەموار بكاتەوە، كار بە یاساكەشمان بكرێت.

داواشی لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم کرد، گۆچانی سپی بخرێتە تاقیکرنەوەی تیۆری شۆفێرییەوە بۆ ئەوەی شۆفێران لەشەقامەکان ھاوکارییان بکەن. 


هه‌واڵی گرنگ