عێراق رێکاری نوێى بەرامبەر بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق رێکاری نوێى بەرامبەر بە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانى هەرێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، رێکاری نوێى تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەرێکردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیان دەرچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى عێراق لەپێناو یەکخستنی تابلۆکانی ئۆتۆمبێل و ئاسانکردنی رێکارەکانی مامەڵەکانی تایبەت بەو پرسە هاتووەتەکایەوە.
 
له‌ راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، لەئێستادا چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە تابلۆی ئۆتۆمبیل دەکەن و جەخت لەوەشکراوەتەوە، "کە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر چەند لایەنێکی بەهێزی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم لە خۆدەگرێت".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی ١٦ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش، رێککەوتنی بنەڕەتی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا لەسەر تابلۆکانی ئۆتۆمبێل هاتە کایەوە.

هه‌واڵی گرنگ