كه‌شناسێك: خۆتان بۆ کەشێکی نیمچە زستانە ئامادە بکەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌شناسێك: خۆتان بۆ کەشێکی نیمچە زستانە ئامادە بکەن

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات کۆتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری بارستە ھەوایەکى سارد روو لەهەرێم بکات و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکى گەورە نزمبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی تشرینی به‌كه‌می 2021 ئاراس جەبار  لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە ٢٠و٢١ ی ئەم مانگە کاریگەری بارستە ھەواى سارد زیاتر قوڵدەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە کاتی ئێستا پێشبینی ئەکرێت بەرێژەی ٦ تا ٩ پلەی سیلیزی نزمببێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بەم شێوەیەش کەشێکی زۆر سارد ناوچەکە دەگرێتەوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە شاخاوییەکاندا پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات، لەگەڵ ئەم بارستە ھەوا ساردەدا بەرزترین پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا و لە سەنتەری پارزگاکانی ھەرێم نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٢٤ تا ٢٦ پلەی سیلیزی و لەشەوانیشدا بۆ نێوان ١١ تا ١٣ پلە، لەناوچە شاخاوییەکاندا بەرزترین نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ١٨ تا ٢٠ پلە و لەشەواندا لەنێوان ٦ تا ٨ پلە ئەبێت لە لوتکە چیاکانیشدا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوە، لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و نزماییەکانی ناوچەکەدا بەرزترین پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٢٨ تا ٢٩ پلە و نزمترین بۆ نێوان ١٧ تا ١٩ پلە بەم شێوەیەش لەناوچەکانی گەرمیانیش لەشەودا کەش سارد ئەبێت.

ئاراس جەبار ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوای ساردی باکور لەئێستا و ماوەکانی ڕابردوودا نیشانە و ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی کە لەوەرزی زستاندا رێژە و ھێزی کاریگەری و ھاتنیان بەرووی ناوچەکەدا زیاتر ببێت زستانێکی زۆر سارد ھەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو کە لە ئێستاوە دەردەکەوێت.

هه‌واڵی گرنگ