د.موسەننا ئەمین: لە بەغدا بەردەوامین لە چاودێری بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.موسەننا ئەمین: لە بەغدا بەردەوامین لە چاودێری بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان

د.موسەننا ئەمین رایگەیاند: شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەغدا بەردەوامن لە چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە.

دوای ئەوەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراقەوە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، ئەنجامێكی دیكە راگەیەندراو بەپێی ئەنجامەكەش یەكێك لە كورسیەكانی یەكگرتوو لە بازنەی دهۆك درا بە پارتی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان شاندێكی لە نوێنەران و شارەزایانی بواری هەڵبژاردن ناردە بەغدا، تا لەوێ پارێزگاری لە دەنگ و مافی خەڵك بكەن.

د.موسەننا ئەمین، كە ئەندامێكی شاندەكەی یەكگرتووە رایگەیاندوە: بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان و پاك ڕاگرتنی پڕۆسەی دەنگدان و رێگری كردن لە تەزویركاری، شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەغدا بەردەوامن لە چاودێری و بەدواداچوون.

هه‌واڵی گرنگ