حکومەتی هەرێم ڕونكردنه‌وه‌ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌دات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەتی هەرێم ڕونكردنه‌وه‌ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌دات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانى بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپى ڕاسپارد، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان. 

پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا   ڕایگەیاند، "حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دابووه‌ به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به‌ نرخێكی گونجاو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرا كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به‌ نرخی نه‌وت و له‌ ڕابردووشدا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووه‌وە كه‌ هاوكات بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە ڕاگیراوە، بۆیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ گرفته‌كان."

 وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له‌ داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت."

هه‌روه‌ها باسی لەوەشکردووە، "سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له‌ زووترین كاتدا. بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە."

هه‌واڵی گرنگ