كازمی داوا لە كوتلە براوەكان دەكات كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی داوا لە كوتلە براوەكان دەكات كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بكەن

مستەفا كازمی رایگەیاند: داوا لە كوتلە براوەكان دەكەم بەیەكەوە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
 
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەڵێنی خۆمان بەجێگەیاند و هەڵبژاردنمان لەوادەی خۆیدا كراد بەبێ‌ تۆماركردنی هیچ خروقاتێكی ئەمنیی و یاسایی، پیرۆزبایی لە براوەكان دەكەم و داوایان لێدەكەم خۆیان ئامادەبكەن و بەهەموو توانایانەوە ئەركەكانیان لە ئەستۆ بگرن.

كازمی ئەوەشی گوتووە: لەم هەڵبژاردنەدا براوەو دۆڕاو نیە و هەموان براوەن، هاوكات داواش لەو لایەنانە دەكات كە تانە لە هەڵبژاردنەكان دەدەن رێگەی یاسایی پەیڕەوبكەن، پێویستە لەسەر كۆمسیۆن بە جدییەتەوە بەدواداچوون بۆ تانەكان بكات.

لە كۆتایی قسەكانیدا مستەفا كازمی داوا لە كوتلە براوەكان دەكات بەیەكەوە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

هه‌واڵی گرنگ