وەزارەتی ناوخۆ: بکوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه‌ سیتی کەسێکی ناسراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆ: بکوژی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌روازه‌ سیتی کەسێکی ناسراوە

نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجێكی له‌ دایكبووی 1990 روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌ ناسراوه‌.

وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابوردوو کە بە داخەوە بووە ھۆی كوژرانی (هە .م .كا )ـی لەدایك بووی 1990 و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكە، هەروەها كارمەند و سیکۆرێتی له‌ دەروازەسیتی، لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لە گەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوکەسە بە دەمانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواجار گیان لەدەست دەدات.

روونیكرده‌وه‌، بکوژ کەسێکی  ناسراوە و ناونیشانی زانراوە، لە دوای ڕوداوەكەوە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی دەستگیركردنیان داوه‌، تاوه‌كو  ڕاپێچی بەردەم یاسا بكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشی وردەكاری و زیاتر دەخرێته‌ ڕوو.

كارمه‌نده‌ كوژراوه‌كه‌ی به‌رده‌م ده‌روازه‌ ستی له‌ سلێمانی

كارمه‌نده‌ كوژراوه‌كه‌ی به‌رده‌م ده‌روازه‌ ستی له‌ سلێمانی

هه‌واڵی گرنگ