لەسەر كێشەیەكی كۆن، كەسێك كوژرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر كێشەیەكی كۆن، كەسێك كوژرا

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەسەر كێشەكەی كۆمەڵایەتی كۆن كەسێكی تەمەن (67) ساڵ هاوڵاتیەكی تەمەن (69) ساڵی كوشت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی (30) مەتری نزیك پردی سەیداوە ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوویداوەو لە ئەنجامدا كەسێك بەناوی (سەرهەنگ ساڵح پاشا) كە تەمەنی (69) ساڵ بووە سێ گوللـەی بەركەوتووەو گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت بەناوی (ن. س. ح) تەمەن (67) و دەستگیركرا.

ئەوەش هاتووە، هۆكاری ڕووداوەكە دەگەرێتەوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن لەنێوان تۆمەتبارو كوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بكرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

هه‌واڵی گرنگ