پاش دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 10ی 10ی پەڕلەمانی بەغدا دەركەوت لە سەدا شەستی هاوڵاتیان بایكۆت و لە سەدا پێنجیش بە پوچەڵ دەنگیان دابوو، واتە دەنگەكانیان سوتاندبوو، كە پێكەوە دەكاتە لەسەدا شەست و پێنجی كۆی دەنگی هاوڵاتیانی كوردستان، وەكۆی ئەو هاوڵاتیانەی كە دەنگیان داوە بە هەموو حیزبەكان لەسەدا سی و پێنجی دەنگدەران بوون.
ئەو پێشەكیەم بۆ ئەوەبوو تا پێتان بڵێم كەساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستانمان لەپێشە، جا بۆئەوەی ڕێژەی بایكۆت و پوچەڵ بەرەو هەڵكشان نەچێت و ڕێژەكە بەرزنەبێتەوە بۆ لەسەدا حەفتا و بەرەو ژورتر ئەوە لەم چەند مانگەی لە پێشتانە پێوستتان بە بەخۆداچونەوە و چاكسازی و گۆڕانكاری ئەرێنی هەیە لە ئیدارەی ئاریشە و كەمووكوڕی و قەیرانەكاندا.
ئەو قەیرانانەی كەبەرپرسەكان و كۆمپانیاكانی هەردوو حیزبتان دروستتان كردووە و تەنیا هاوڵاتیانیش باجەكەی دەدەن.
خۆ ئەگەر هاوڵاتیان هیچیان لەدەست نەیەت بەرامبەرتان، خۆ دەتوانن لە هەڵبژاردنەكاندا تۆڵەتان لێ بكەنەوە، بۆیە تادرەنگی نەكردووە بە خۆتاندا وەرنەوە و بیرێك لە چارەونسی خۆتان و نەهامەتیەكانی میللەتەكەشتان بكەنەوە، ئەگەر نا گڵۆڵەتان بەرەو لێژییە و ئەوكات هیچ فریاتان ناكەوێت.