عەلی عیزەت بیگۆڤیچ كێیه‌؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەلی عیزەت بیگۆڤیچ كێیه‌؟

بیگۆڤیچ پێش ئەوەی یەکەم سەرۆك کۆماری بۆسنە بێت ، ئەو بیرمەندو فەیلەسوفێکی ناوەزەی بۆسنەییەکانو جیهانی ئیسلامیە،لێرەوە ئیتر بیگۆڤیچ وەك چالاکوانێکی سیاسی ژیر دەردەکەوێت.
یەکەم سەرۆك کۆماری بۆسنەو هەرسكە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان ئەو دوو وولاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا.
بیگۆڤیچ لە شاری "شاباتس"ی بۆسنە لە ٨ی ئابی ١٩٢٥ لە خێزانێکی خانەدانو ناسراو لەدایك ئەبێت.
لە سرایڤۆی پایتەخت بڕوانامەی دواناوەندی بەدەست دێنێت لە ساڵی ١٩٤٣،پاشان ساڵی ١٩٥٠بەکالۆریۆس لە مافدا بەدەست دێنێتو ساڵی ١٩٦٢ دکتۆراو سالی ١٩٦٤ دکتۆرای باڵا بەدەست دێنیت.
بیگۆڤیچ جیا لە زمانی دایك بە چەند زمانێکی کە بە پاراوی دواوە وەك زمانەکانی (عەرەبی،ئینگلیزی،فەرەنسی،ئەڵمانی).
بیگۆڤیچ ٢٥ ساڵ وەك یاریدەدەری یاسایی کاری کردوە،پاشان بەجێی دەهێڵێتو ئیتر وەك نوسەرێکو سیاسیەك دەردەکەوێت.
لە ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٢ سەرۆك کۆماری بۆسنەو هەرسك ئەبێت،پاش ئەوەی ئیشتراکیەت کۆتایی دێت ، بیگۆڤیچیش لە پۆستەکەی نامێنێت تا ساڵی ١٩٩٦.
لە ماوەی سەرۆکایەتیو پێش سەرۆکایەتی خۆیدا ، توشی چەندین تەنگو چەڵەمە دەبێتەوە لەگەل شیوعیەکانو یوگسلافیەکان،کێشەکان لە قبول کردنو نەکردنی سیستمی شیوعیەتی ‌صربەکانو یوگسلافیەکان لە بەرامبەر بیری نوێی ئیسلامی کە چرۆی کردبو لە ناوچەکەدا.
بیگۆڤیچ لە تەمەنی گەنجیدا ئەبێت بە ئەندام لە ڕیکخراوی گەنجانی مسوڵمان،کە لە سرایڤۆی پایتەخت بونیات نرا،پاشان لەسەر بابەتی هەمان ڕێکخراو ٣ سال زیندانی بەسەر دا دەبڕنەوە لە سالی ١٩٤٦
یەکێك لە بەرهەمە هەرە نایابو بەناوبانگەکانی بیگۆڤیچ کتێبی "البیان الاسلامي"یە کە بە هۆیەوە دادگایی دەکرێت ساڵی ١٩٨٣بە تۆمەتی پێشێل کردنی ڕەسەنایەتی ،وە جارێکیکە ڕاپێچی زیندان دەکرێتەوەو ١٤ سال زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
بەڵام لە سالی سالی ١٩٨٨ دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەردەکات.
سالی ١٩٩٠ یەکێک ئەبێت لە دەستەی دامەزرێنەرانی حیزبی "کاری نیشتیمانی"لە ئایاری هەمان سالدا بە سەرۆکی حیزب هەڵدەبژێردرێت.
ساڵێك دواتر بیگۆڤیچ لە ڕێگای حیزبەکەیەوە بڕیاری ڕیفراندۆم دەدات بۆ جیابونەوەو نەبونەوەی بۆسنە لە یوگسلافیا.٩٩%ی دەنگەکان دەنگ دان بوو بە جیابونەوە لە یوگسلافیا..
لە ئازاری ساڵی ١٩٩٢ بیگۆڤیچ سەربەخۆیی بۆسنەی ڕاگەیاند.وە کۆمەڵگای نێودەولەتیش متمانەیان پێداو لە ٢٢ی ئایاری ١٩٩٢ بۆسنە بۆ یەکەم جار ئەبێت بە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
بیگۆڤیچ سالی ٢٠٠٣ و لە تەمەنی ٧٨ ساڵیداو لە ١٩ی ئۆکتۆبەر لە نەخۆشخانەی سرایڤۆ کۆچی دوایی ئەکاتو بۆسنە بە کۆڵێك سەروەریەوە ڕادەستی نیشتیمان ئەکاتەوەو ئیتر پاش خۆی بیگۆڤیچ نەک تەنها ئەبێ بە موڵکی بۆسنەییەکان ، بەڵکو ئەبێت بە موڵکێکو پاشخانێکی مەعریفی فەلسەفی نوێ بۆ ئیسلامو جیهانی ئیسلامی.
بیگۆڤیچ لە نەخۆشخانە بە هۆی لاواز بینینەوە بەردەبێتەوە سەر زەویو چوار پەراسوی دەشکێتو توشی خوێن بەربونی ناوەکی دەبێت ،وە هەردو گورچیلەشی توشی خوێن بەربون دەبن .
تەرمی بیگۆڤیچ بە ئامادە بونی ٢٠٠ هەزار هاولاتیو هاونیشتیمانی بۆسنە بەرەوە گۆڕستان بەڕێ کراو لە گۆڕستانی شەهیدانی بۆسنە بەخاك سپێردرا ، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٥ بوبون بە قوربانی لە جەنگی بۆسنەو یوگسلافیا
دوای ئازاد بونی بۆسنە ، ڕۆژێک بیگۆڤیچ بۆ نوێژی جەماعەت ئەچێتە مزگەوتو خەڵکەکە هەمو فەرمو فەرموی لێدەکەن بۆ پێشەوە . ئەو قبولی نەکردو ڕیزی پشتەوەی هەڵبژاردو دوای نوێژەکە پێی وتن
"ماوەیەکی زۆر نیە ئێمە لەدەستی ستەمو دیکتاتۆر ڕزگارمان بوە ، ئەوەتا خەریکن بە دەستی خۆتان دیکتاتۆر بۆ خۆتان دروست دەکەنەوە،ئیتر بەسە بەس،با نەوەکانمان تامی ئازادی بکەن،با نەوەکانمان ڕۆژێك لەعنەتمان لێنەکەن،لە جیهاندا گەلانی وەک ئێوە زۆرن کە دیکتاتۆر بۆ گیانی خۆیان بەرهەم دێنن"
پاشان بە بێ دۆعا کردن مزگەوتەکە بەجێ دەهێڵیت.

 

هه‌واڵی گرنگ