كوردیو
وابڕیارە ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت كە لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاندووە،"ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-10-2021 مووچەی مانگی 9ـی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
جێگەی باسە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا رێکخراونەتەوە و مووچەی 13 لیوایان لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دابین دەکرێت.