سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دادەمەزرێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دادەمەزرێنێت

سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا دامەزراندنی تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی راگەیاند و دەیەوێت رووبەڕووی هەندێک کۆمپانیا ببێتەوە.

لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی، بە ناوی (تروپ سۆشیال) راگەیاند.

ناوبراو رایگەیاندووە: ئامانجەکەی رووبەڕووبونەوەی قۆرخکاری کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیایە، بڕیاریشە مانگی داهاتوو بەشێوەی ئەزموونی دەست بەکار بکات و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن بەکاری بێنن، کە داواکارییان بۆ دەچێت.

ئەوەشی خستۆتەروو:"لە سەردەمێکدا دەژین، بزووتنەوەی تاڵیبان هەژماری لە تویتەر هەیە، بەڵام سەرۆکە خۆشەویستەکەی ئەمەریکییەکان بێدەنگ دەکرێت".

جێی وەبیرهێنانەوەیە كە  پێشتر بەهۆی چەند تویتێک، کە بە نانەوەی ئاژاوە و هاندان بۆ توندوتیژی ناوزەد کرا، هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگیرا، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتیشی وەک سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ چەند جارێک داوای کردووە هەژمارەکەی بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام تویتەر داواکەی رەتکردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ