بزانە لە بودجەی 2022ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە چەند دۆلار دیاردەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە لە بودجەی 2022ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە چەند دۆلار دیاردەکرێت

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بە 60 دۆلار جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت رایگەیاندووە، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 نرخی خەملێندراوی نەوت بە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاردەکرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وتویەتیشی كە پێشبینی دەکەن، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە.

جێی باسە ئەمە لە کاتێکدایە كە پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، نرخی خەملێندراوی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بە 50 دۆلار دیاری دەکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ