سۆران.. 144 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی کەمدەرامەت دابەش دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆران.. 144 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی کەمدەرامەت دابەش دەکرێت

 
كوردیو
 
پڕۆژەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە گوندی بادلیان سەر بە ناحیەی دیانا دەستی بە کارەکانی کردووەتەو و  بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بەسەر فەرمانبەرانی كەمدەرامەتدا دابەشبكرێت.
 
هەڵگورد نەجیب، سەرپەشتیاری ئیداری سۆران ڕایگەیاندووە،" ئەم پرۆژە لەسەر ڕووبەرووی 25 هەزار مەتر دوجا دروستکراوە، لە 12 بینا پێکهاتووە، هەر بینایەک 12 یەکە لە خۆی دەگرێت، کۆی گشتی 144 یەکەیە، لە 1-9-2021 دووبارە دەستی بە کارکردن کردووە، بڕیارە لە 1-12-2021 تەواو بکرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست بە دابەشکردنی دەکەین".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەم پرۆژە لەسەر بودجەی پەڕەپێدانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نێشتەجێبوون دروستکراوە، مانگانە بڕە پارەیەکی ڕەمز لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە بڕیارە پێیان بدرێت، پارەکەش بۆ سندوقی نێشتەجێبوون و پرۆژەکانی هاوشێوە دەبێـت".
 
جێگەی باسە، پڕۆژەكە لە ساڵی 2012 لەسەر بودجەی پەرەپێدان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لەماوەی دیاریکراوی خۆی تەواو نەکراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ