وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایدەگیەنێت یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا لە ئیسرائیل دۆزرایەوە.
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاوی كردۆتەوە كەجۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا، لە نەوجەوانێکی تەمەن 11 ساڵ لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ئەوروپا بۆ فڕۆکەخانەی بن غۆریۆن لە تەلئەڤیڤ دۆزرایەوە، کە بە ئەی وای فۆر پۆینت تو، ناسراوە و پێشتر لەچەند وڵاتێکی ئەوروپی بڵاوبووەتەوە.
شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە %70ی دانیشتووانی ئیسرائیل سێیەم ژەمە ڤاکسینییان وەرگرتووە.