مامۆستایانی وانەبێژی ئاكرێ لەگەڵ پەروەردەی سنورەكەیان كۆبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی وانەبێژی ئاكرێ لەگەڵ پەروەردەی سنورەكەیان كۆبونەوە

چەند ڕۆژێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بەگردبونەوەو بایكۆت كردووە، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژی ئاكرێ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئاكرێ كۆبونەوە.

پەیامنێری كوردیو لە ئاكرێ وە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئاكرێ كۆبونەوەو لەو كۆبونەوەیەدا داوای دامەزاندن دەكەن و سورن لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

جێگەی باسە ماوەی چەند ڕۆژێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە گردبونەوەو بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن كردوەو بەو هۆیەشەوە پرۆسەی خوێندن لەبەشێك لە قوتابخانەكان پەكی كەوتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ