د.موسەننا ئەمین: ژیانی كارمەندانی بەغدا زۆر موحتەرەمانەترە لەكارمەندانی هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.موسەننا ئەمین: ژیانی كارمەندانی بەغدا زۆر موحتەرەمانەترە لەكارمەندانی هەرێم

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عێراق ڕایدەگەیەنێت: ژیانی كارمەندان و گرێبەستەكانی بەغدا زۆر موحتەرەمانەترە لەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە: بەغدا بەم هەموو گەندەڵی و چەپەڵی و پۆخڵەییە، ژیانی كارمەندان و گرێبەستەكانی زۆر موحتەرەمانەترە لەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆكی حكومەت دەیوت چەند داهات بەردەست بوو ئێمە ئەوەندە مووچە ئەدەین!! شتی واتان بیستوە لە دونیادا!؟، خەڵك هەیە لە دنیا وەكو ئێوە ئیش بكا لە كەرتی گشتی وانە بڵێتەوە و مووچەی نەبێ!!؟؟.

ووتیشی: ئێمە بوینەتە ئاژانسی پەنابەران و لەسەدا %80 ی كاتی من بۆ ئەوە ئەڕوا ئێستا چارەسەری كێشەی پەنابەران بكەم و ئەم هەموو ئازارانە‌ ویژدانی مردووی بەرپرسانی ئەم وڵاتە زیندووناكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ