كۆریای باشوور لە ناردنی یەكەم مووشەك بۆ بۆشایی ئاسمان شكستیهێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆریای باشوور لە ناردنی یەكەم مووشەك بۆ بۆشایی ئاسمان شكستیهێنا

مون جان ئین، سەرۆكی كۆریای باشور ئاشكرایده‌كاتت یەكەم مووشەكی بۆشایی ئاسمان كە بەتەواوی لەلایەن كۆریای باشوورەوە دروستكراوە، شكستیهێنا لە جێگیركردنی بارەكەی لە خولگەكەیدا پاش هەڵدانی بۆ یەكەمجار

مون جان ئین سه‌رۆكی كۆریای باكور ڕایگه‌یاند، پرۆسەی هەڵدان و هەرسێ قۆناغی بڵاوكردنەوەی “مووشەكی كۆری بۆ هەڵدانی مانگی دەستكرد 2” سەركەوتووبوو، جیاكردنەوەی بارەكەشی تەواوبوو، بەڵام دانانی مانگە دەستكردەكە لە خولگەدا نەتوانرا جێبەجێبكرێت.

كۆریای باشوور یەكەم مووشەكی بۆشایی ئاسمانی لە دروستكراوی ناوخۆی وڵاتەكە هەڵدا بۆ جێگیركردنی مانگە دەستكردەكە، لەكاتێكدا وڵاتەكە دەیەوێت بچێتەپاڵ یانەی وڵاتانی پێشكەوتوو لەسەر ئاستی بۆشایی ئاسمان.

“مووشەكی كۆری بۆ هەڵدانی مانگی دەستكرد 2” كە بە “نوری” ناسراوە، لە وێستگەی گۆهۆنگ هەڵدرا بۆ دانانی بارەكەی كە لە تۆنێك و 500 كیلۆگرام پێكدەهات لە خولگەیەكدا لە بەرزیی 600 تا 800 كیلۆمەتر.

پرۆسەكە 10 ساڵی خایاند تا كۆریای باشوور پەرە بە مووشەكێكی سێ چینی بدات كە تێچووەكەی دوو ملیار وون (1.46 ملیار یۆرۆ)یە.

كێشی مووشەكەكە 200 تۆنە و بەرزییەكەی دەگاتە 47.2 مەتر، شەش بزوێنەری هەیە كە بە وزەی شل كاردەكەن.

كۆریای باشوور 12ـەیەمین هێزی ئابوریی جیهانە، یەكێكە لە وڵاتە زۆر پێشكەوتووەكانی بواری تەكنەلۆجیا، دیارترین كۆمپانیاكانی لەم بوارەدا گروپی سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس-ە، كە گەورەترین كارگەی مۆبایلی زیرەك و پارچە ئەلیكترۆنییەكانە لە جیهاندا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ