پۆلیس ده‌ستگیركردنی 49 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیس ده‌ستگیركردنی 49 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند لە هەڵمەتێکدا 49 کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومار دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021 هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک  لە ڕاگەیەنراوێکداكه‌ وێنه‌یه‌یكی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌  ڕایگەیاند، "لە هەڵمەتێکدا لەماوەی یەک هەفتەدا 49 تۆمەتبارمان لەسەر ئەنجامدانی تاوانی قومار دەستگیرکرد."

  وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، 21 لەو تۆمەتبارانە لەلایەن هێزەکانی چالاکی مەدەنیی دهۆک بە جیا لە ئەڤرۆ ستی و 17 تۆمەتباریشیان لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەرهەڵذان دەستگیرکراون.

هێمن سلێمانئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها دەستگیراوە بەسەر نۆ لاپتۆپ و ئەدمینەکانیان کە کاری قوماری پێکراوە و سەرجەم تۆمەتبارانیش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە قوماری پۆکەر و تیمۆ و نەشرە-یان ئەنجامداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ