شەكری سووكەری: تەواو كەری خۆراكن؛ كە لە جیاتی شەكری ئاسایی بەكاردێت، هەتا تامێكی شیرین هەروەك تامی شەكری ئاسایی بدات.
جۆرەكانی: بەگوێرەی بڕی ئەو كالۆریی و ووزەی دەیدەن، شەكری سووكەری دەكرێت بە سێ جۆرەوە، ئەوانیش:
1. شەكرەی كالۆری (isocaloric): نزیكەی چوار كیلۆ كالۆری دەدات، كە ئەوانیش ئەمانەن:
- سروشتی (natural): هەروەك هەنگوین.
- دروستكراو (synthetic): هەروەك ئەسپارتام (Aspartame).
- دەستكاریكراو (processed): هەروەك شەكری ترێ (فرەكتۆز) و مۆلاسس (Molases).
2. شەكری كەم كالۆری و كەم ووزە (Hypocalorica): كە (4.1 – 2) كیلۆ كالۆری؛ هەروەك شەكرە كحولییەكان (sugar alcohol).
3. شەكری بێ كالۆری (non caloric): هیچ ووزە یان كالۆری نادات (سفر كالۆری)؛ هەروەك:
- شەكری ڕووەكی (herbal): وەك شەكری (stevia).
- دروستكراو (synthetic): هەروەك (sucralose).
دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی :
لە هەنووكەدا پێنج جۆر لە شەكری سووكەری داناو بازاڕدا هەن، ئەوانیش: نیوتام (Neotame)؛ سوكرالۆز (sucralose)؛ ساكارین (Saccharin)، ئەسپارتام (Aspartame)، ئەكسولفێم كەی (Acesulfame K) ... ئەوانە خڕییان لە شێوەی كیسی بچووك هەن، وە زۆر جار بەتایبەت لە بۆنە فەرمییەكان لە تەنیشت (شەكری ئاسایی) دادەنرێت؛ بەو مانایە لۆ ئەو كەسانەیە سووكەریان هەیە یان حەز بە شەكری ئاسایی ناكەن هەتا لۆ تامێ بەكاری بهێنن.
لە ئێستادا دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی بڕی ڕێگاپێدراوی بەكارهێنان بەگوێرەی هاوكێشەك دیاری دەكات، ئەویش:
بڕی ڕێگا پێدراو (ADI) = مگم/ كگم⁄ لە ڕۆژێكدا.
چەندی شەكر بخۆین ؟
كۆمیتەی ڕاوێژكاری خۆراك لە بەریتانیا (SACN)؛ ڕێنمایی داوە كە: هەموو كەسێك نابێت لە (5%) ی ووزەی پێویستی لەشی لە شەكرەوە بێت؛ ئەمەش مانا ڕۆژانە مرۆڤ دەتوانێت ڕۆژانە (5 – 6) مڵاكی چا (مڵاك) شەكر بەكار بهێنێت، ئەوجا ئەگەر كەسێك چوو قۆدی خواردنەوە گازییەكانی خواردەوە، ئەوا: مانا نۆ مڵاك شەكری خواردۆتەوەو سێ بۆ چوار مڵاك زێدەتر لە پێویستی خۆی ... بەمەش ئەگەری قەڵەوبوون و تووشبوونی بە سووكەری و كلۆربوونی ددانی زۆر دەبێت، مادام خواردنەوە گازییەكان دەخۆییەوە، بۆیە: ئەوەت وەبیر بێت.
هەرچی شەربەتی فرێشە، ئەوا: لەگەڵ ئەو قسەیەی پێشوو نایەتەوەو لەگەڵ شەكرەی دیش حیساب ناكرێت.
منداڵ: دەبینین لە منداڵان هەموو جاران منداڵ لە پێداویستی خۆی زیادەتر شەكری سووكەری دەخوات، بڕوانن: منداڵێكی شەش ساڵان ئەگەر كێشی (20) كگم) بێت، ئەوا: هاوكێشەكە دەبێتە (20×5 = 100) مگم؛ واتە: قۆدی و نیوێك، ئەو بەس لە خواردنەوە گازییەكان.
كێش و شەكرەی سووكەری: زۆر لێكۆڵینەوە لەسەر شەكرەی سووكەری كراوە، كە: ئایا بەكارهێنانی شەكرەی سووكەری سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە یان ن ا!؟ هەموو ئەوە دەسەلـمێنن، كە: كاردانەوەی خراپی بۆ سەر زیندەكارلێك و میتابۆلیزمی لەش هەیە، وە ئەو جۆرە شەكرانە نابنە هۆی كێش دابەزین.
هەتا بینراوە، كە: كێشی لەشیش زیاد دەكەن.
ئینجا شەكری سووكەری بخۆین یان نا !؟
هەموو توێژینەوەكان دەسەلـمێنن، كە: ئەو كەسانەی نەخۆشی سووكەرییان نییەو شەكری سووكەری بەكاردەبەن؛ ئەوا: هیچ سوودێكی لۆیان نییە بەڵكو ئەگەری تووشبوون بە سووكەری زیاد دەكەن هەتا ئەگەر كەسەكە قەڵەویش نەبێت، هەرچی ئەو كەسانەی نەخۆشی سووكەرییان هەیە، ئەوا: ڕێژەی شەكرییان لەخوێندا بەرز دەكاتەوە.
بنیشت (جاجك) ی سووكەری: ئەو جۆرە بنێشتانە شەكری سۆربیتۆڵ (sorbitol) ی تێدایە، كە: بە كوڵاندنی شەكری ئاسایی دێت و تامی شیرینیەكەی نیوەی تامی شەكری شیرە، دوای خواردن و بەكارهێنانی دەگۆڕێت لۆ شەكری ترێ (فرەكتۆز)؛ كەواتە: دەبێتە هۆی تێكچوونی ڕێژەی شەكر لەناو خوێنداو هیچ سوودی نییە.
(د. ئازاد مەنتك – پسپۆڕی هەناوو دڵ)