دەزانی بۆ منداڵ ئاستی دادەبەزێت لە قوتابخانە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەزانی بۆ منداڵ ئاستی دادەبەزێت لە قوتابخانە ؟؟

 

 

دابەزینی ئاستی ئەكادیمی و توانای زانستی منداڵەكەت لە قوتابخانە زەنگێكی ئاگاداركردنەوەیەو پێویستە دایك و باوك و مامۆستا هەڵوێستەی لەسەر بكەن و بەدواداچوونی بۆ بكەن، چونكە لەوانەیە هۆكاری زۆر گرنگ و هەندێ جار مەترسیداری هەبێت لەوانەش:

یەكەم/ بوونی كێشەی تەندروستی ئەگەری هەیە منداڵ دووچاری دابەزین و كەوتن لە وانەكانی بكاتەوە، بۆ نموونە كەمخوێنی و كێشەكانی خەوتن و كەمخۆری بەتایبەتی نەخواردنی نانی بەیانیان بەبەردەوامی و نەخۆشیەكانی ڕژێنی دەرەقی، هەروەها بوونی كێشەی بینین و كێشەی بیستن.

دووەم/ لەوانەیە منداڵەكەت كێشەیەكی دەروونی هەبێت وەكو بوونی فشاری زۆر لەسەر منداڵ یان نەخۆشی دەروونی وەكو خەمۆكی و قەلەقی زۆر و هتد.

سێیەم/ كێشەی خێزانی كێشەی كۆمەڵایەتی وەكو ناكۆكی نێوان دایك و باوك یان جیابوونەوەیان لەیەكترو مردنی كەسانی ئازیزو هەژاری و هتد.

چوارەم/ كێشەكانی قوتابخانە بوونی كێشەو ناخۆشی لەگەڵ كەسانی تر وەكو قوتابی یان شوفێرەكەی یان هەر كەسێك كە هەراسان بكرێت یان دەستدرێژی بكرێتە سەر، هەندێ جاریش نەگونجان لەگەل مامۆستاكەی لەوانەیە هۆكار بێت.

پێنجەم/ بەلاڕێداچوون و هاوڕێی خراپ و ئالودە بوون بەتایبەتی لە تەمەنی هەرزەكاری.

چارەسەر...

باشترین ڕێگاچارە ئەوەیە زوو هەستی پێ بكرێت و هەردەم لە منداڵەكەت نزیك بیت و كێشەكانی لەگەڵ باس بكرێت و هەروەها باسكردن و تاوتوێ كردنی هەر گرفتێك لەگەڵ مامۆستاكانی و لەكاتی نەگەیشتنە ئەنجام سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە حاڵەتەكەیی و چارەسەری پێویست.

(د. سۆران سابیر عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ