لەخۆتەوە كۆنێكتی وایفای مەبە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخۆتەوە كۆنێكتی وایفای مەبە

 

 

كاتێك لە شوێنێكدا دادەنیشیت دەبینیت وایفایەكی كراوەی لێیە یەكسەر خۆت زۆرزان مەكەو كۆنێكت ببیت و وابزانی خاوەنی نێتۆركەكە هیچ نازانێت.

ئەگەر خاوەنی نێتوۆركەكە كەسێكی شارەزا بێت:

1. دەتوانێت هەموو پەیوەندییەكانت لە (HTTPS) ەوە بگۆڕێت بە (HTTP) و بێ ئەوەی یەك ئاگاداریشت پێ بگات، بەمەش بەنزیكەیی هیچ بەرگرییەكت نامێنێتەوە.

2. دەتوانێت تەواوی (Cookie) ەكانی براو سەرەكانت ببات كە لە ماڵپەڕەكانەوە لە كۆمپیوتەرەكەتدا دانراون، ئەگەر لەوانەی كە بۆ هەموو پاسۆردو لۆگ ئینێك Remember me دەكەیت، ئەوا دواتر بۆ چوونە ناو ئەو وێبسایتانەوە پێویستی بە پاسۆردی تۆ نابێت.

3. دەتوانێت هەموو پەیوەندییەكانت بخاتە سەر هەر لاپەڕەیەك كە خۆی دەیەوێت و تەنانەت هەموو ئەو وێبسایتانە ببینێت كە سەردانیان دەكەیت.

4. ئەگەر تۆزێك شارەزا بێت، دەتوانێت وێنە و فایلە تایبەتەكانیشت ببینێت و هەموویان كۆپی بكات.

5. ئەگەر زیاتر بزانێت، دەتوانێت ئەپلیكەیشنێكی بچووك لە مۆبایلەكەتدا داببەزێنێت كە تۆ وات لێ بكات وابزانیت مۆبایلەكەت ئەپدەیتی بۆ هاتووە، هەر ئەوەندە قبوڵت كرد، ئیتر دەتوانێت بە تەواوی مۆبایلەكەت كۆنترۆڵ بكات، تەنانەت لەو كاتەشدا كە وایەرلێسەكەی ئەو دەسڕیتەوە، بێ ئاگاداریت كامێراش بكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ