بەپێی ئەزموونەكان سەلـمێندراوە، یەك كوپی ئاو لە گیراوەی مادەی زەردەچوو، هاوكارێكی باشە بۆ دابەزینی كێشی مرۆڤ، بەجۆرێك بە خێرایی چەوری دەسووتێنێت و ئاستی كولیسترۆڵ دادەبەزێنێت، لە هەمان كاتدا ئاستی شەكرەی ناو خوێن رێك دەخات.
ئاوی سازگار باشترین خواردنەوەیە بۆ دەستكەوتنی تەندروستییەكی باش بۆ مرۆڤ ،هەروەها بەسوودیشە بۆ دابەزینی كێش، خوادنەوەی ئاو گەدە پڕ دەكات و ئارزووی خواردنیش كەم دەكاتەوە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دابەزینی كێش.
ئاوی زەردەچوو : پسپۆری خواردەمەنی ئەمریكی (تریستا بست) ئامۆژگاریمان دەكات، بە خواردنەوەی كوپێك ئاو لەگیراوەی زردەچوو، كە زۆر بەئاسانی لە ماڵەوە ئامادە دەكرێت، لەرێگەی بەكارهێنانی ناوكە ووشكەكانی زەردەچوو.
دكتۆر بست دەڵێت، زەردەچوو بە گشتی پڕە لەو ماددە خۆراكییانەی، كە هاوكارێكی زۆر گرنگە بۆ باشتر كردنی كۆئەندامی بەرگری جەستەو تەندروستی گەدەو كەمكردنەوەی هەوكردنەكات و بۆ كەمكردنەوە بە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
سووتاندنی چەوری : بست دەڵێت، چەندین لێكۆڵینەوەم لەسەر سوودەكانی زەردەچووكردووە، كە پەیوەستە بە سووتاندنی چەوری لە ئەنجامدا بۆم دەكەوتووە خوادنەوەی یەك كوپی ئاو لەگیراوەی زەردەچوو، هۆكارێكی زۆر باشە بۆ دابەزینی كێش.
كەم كردنەوەی كێش : لەسەر دابەزینی كێش بست دەڵێت، لە تاقیكردنەوەیەك كە لەسەر (88) ئافرەت كراوە، سوودەكانی خواردنەوەی كوپی ئاو لە گیراوەی زەردەچوو زۆر باش و گرنگە بۆ دابەزبوونی كێش لەو (88) ئافرەتەدا كۆمەڵێك بۆ ماوەی سێ مانگ رۆژانە دوو ژەم ئەم خوارنەوەیان خورادووە، كۆمەڵێكی تر تەنیا خواردنیان كەم دەخوارد لە ئەنجامدا ئەو كۆمەڵەی كوپێك لە گیراوەی زەردەچوویان خواردبووەوە بە شێوەیەكی بەرچاو كێشیان دابەزی بوو.
شەكرەی ناو خوێن : دكتۆر بست دەڵێت، خوارنەوەی كوپێك لە گیراوەی زەردەچوو، هاوكارێكی باشە بۆ رێكخستنی ئاستی شەكرە لە خوێن، چونكە یارمەتی خانەكانی جەستە دەدات.
چۆنیەتی ئامادەكردنی گیراوەی زەردەچوو ..
پسپۆری خواردەمەنی بست دەڵێت، دەتواندرێت كوپێك ئاو لە گیراوەی زەردەچوو بخۆیتەوە، سارد بێت، یان گەرم بێت بەم شێوەیە ئامادەكرێت:
یەك كەوچكی گەورە لە ناوكی زەردەچوو بەشەو دەخەیتە ناو كوپێك یان دوو كوپی ئاو تا بەیانی.
بەیانییەكەی بۆ ماوەی (5) خولەك تێكەڵ بكرێت.
دوای ساربوونەوەی ئاوەكە، ئینجا ناوكەكە لە گیراوەكە جیادەكرێتەوە، دەتواندرێت بەگەرمی باو یان بە ساردی بخورێتەوە.