ئەمڕۆ هەینی نرخی سووتەمەنی جیهانی بە شێوەیەكی گشتی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی گۆگردو غازیش دابەزی.
دوای ئەوەی نرخی نەوت نزیك بوویەوە لە (87) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام ئەمڕۆ هەینی نرخەكان دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (84.11) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (82.01) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.