بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگایەكی باشووری عێراق، شاعیرێكی بەناوبانگ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە شاعیری بەناوبانگی عێراقی (سەمیر سوبێح) گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەكە لەشەقامێكی گشتی شاری واستی باشووری شاری بەغدا بووەو دوای ڕووداوەكەش تەرمی ناوبراو گواستراوەتەوە نەخۆشخانەو دواتریش رادەستی خێزانەكەی كراوەتەوەو پاشانیش لە مەراسیمێكدا ئەسپەردەی خاك كراوە.