لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەستداو كەسێكیش بە سەختی برینداربوو، زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەلیكە لەسەر ڕێگەی سەرەكی دەربەندیخان – وارماوا وەرگەڕاو لە ئەنجامدا شوفێرەكەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، لە ڕووداوەكەشدا سەرنشینێك بەسەختی برینداربووە كە ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە.