لەسەر گرانكردنی نرخی پاس، روونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر گرانكردنی نرخی پاس، روونكردنەوە دەدرێت

 

 

 

سەرۆكی سەندیكای شوفێرانی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە كرێی پاس كرابێتە (750) دینارو ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا ئەو بڕیارە نەدراوە، بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەوشێوەیە بێت بەدڵنیاییەوە گران دەكرێت.

(جەلال ئەبوبەكر) سەرۆكی سەندیكای شوفێرانی سلێمانی رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ گرانكردنی كرێی پاس لە (500) دینارەوە بۆ (750) دینار.

وتیشی، ئەگەر بڕیار بدرێت گران بكرێت ئەوا پێشووتر بە لایەنی پەیوەندیدار دەوترێت و بە ئاگاداری حكومەت دەكرێت.

ناوبراو بۆ ناس كورد جەختیشیكردەوە، لەم هەفتەیەدا كۆدەبینەوەو گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەكەین ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بێت بە دڵنیاییەوە كرێی پاس گران دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ