"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت"

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە وەردەگیرێت.

لەمبارەیەوە دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە:” هەر فەرمانبەرێكی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت،مووچەی پینادرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە: کارتی وەرگرتنی ڤاکسین وەک بەڵگە لە فەرمانبەر وەردەگیرێت بەرلەوەی مووچەکەی پێبدرێت و دەڵێت، دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسین ببرێت بۆ بەشی ژمێریاری.

شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە هەوڵی دەرکردنی ڕێنمایی خۆپارێزیی نوێدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و خۆڤاکیسن کردنیش سەرەکیترین ڕێکارە.

 

هه‌واڵی گرنگ