ڕژێمی به‌عسی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د، له ڕێی سه‌پاندنی ئاڵوگۆڕی دراو به‌و نرخه‌ی كه ڕژێمه‌كه دیاریی كردووه، تا ئێسته بڕی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری له‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك كۆمه‌ك و هاریكاری بۆ خه‌ڵكی سووریا له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دزیووه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێكدا كه تیسا فۆكس ئاماده‌ی كردووه بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه: كه حكوومه‌تی دیمه‌شق سه‌رجه‌م ئاژانسه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنی مرۆیی ناچاركردووه كه به‌و نرخه‌ی بانكی ناوه‌ندی دیمه‌شق دیاریی كردووه، ئاڵوگۆڕ به‌و پاره‌یه بكه‌ن كه به دراوی بیانی بۆ كۆمه‌ك و هاریكاری سووریییه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و وڵاته و بۆ پاره‌ی سووری ده‌گۆڕدرێت، به‌م كاره‌یش له به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێك كه وه‌ك هاریكاری بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی سووریا له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت، بڕی 51 سه‌نت له‌لایه‌ن ڕژێمی سووریا ده‌دزرێت.
ئاشكراكراوە كە كاتێكیش سه‌رجه‌می پاره‌كان كۆ بكرێته‌وه، كه وه‌ك هاریكاری ڕه‌وانه‌ی سووریا كراون، ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ملیۆنان 51 سه‌نته، تا ئێسته ڕژێمی به‌عس ته‌نیا له ڕێی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ دراوی سووری بڕی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی سووریا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به ده‌ستكه‌وتنی دراوی بیانی و ئاڵوگۆڕی دراو له بانكی ناوه‌ندی لبنان به‌ستبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه قووڵه‌ی كه ڕووی له لبنان كردووه و دۆخی وڵاته‌كه به ته‌واوی شێواوه و ئاڵۆزی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست ڕژێمی به‌عس نه‌ماوه، هاوكات له ئه‌نجامی سزاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه جیهانییه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بكات و گه‌نجینه‌ی بانكی ناوه‌ندی سووریایش به ته‌واوی خاڵی بووه‌ته‌وه، بۆیه دواجار پشت به ڕێگه نایاسایییه‌كان ده‌به‌ستێت، بۆ ده‌سكه‌وتنی دراوی بیانی و داهات له ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه.
ئەوەش هاتووە كە زۆرینه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی كه سووریا به‌ر له 2011 هه‌یبوو، له ڕێی به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر به‌رپرسان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و سوپا و هێزه‌كانی پشتیوانی ئه‌سه‌د خه‌رجكران و سیوله‌یه‌كی ئه‌وتۆ له بانكی ناوه‌ندی سووریا بوونی نه‌ماوه، ئه‌مانه وایكردووه كه دۆخی وڵاته‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو بنێت، به به‌رده‌وامیش نرخی كاڵاكان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و برسیه‌تی ببنه‌وه.
ئەوەش ئاشكراگراوە كە ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كڕینی كاڵا ده‌یبه‌نه سووریا به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها بریتییه له دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆ كڕینی كاڵا بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و لێقه‌وماو، پێویستیان به‌وه‌یه پاره‌كه بۆ لیره‌ی سووری بگۆڕنه‌وه، تا له بازاڕ كاڵای پێ بكڕن، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی سووریا بریتییه له سێ هه‌زار و 500 لیره‌ی سووری، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی دیمه‌شق هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر به دوو هه‌زار و 500 لیره‌ی سووری ده‌گۆڕێته‌وه، واته له به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێك بڕی هه‌زار لیره‌ی سووری ده‌ست ده‌كه‌وێت و گڵی ده‌داته‌وه.