بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکات رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو بێت.
لەمبارەیەوە عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق لەبارەی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە:" بابەتەکە بەندە لەسەر گۆڕینی کات و چەندێتییەکەشی بەندە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە لە عێرقدا روو دەدەن".
ناوبراو وتویەتیشی: وێستگەکانی چاودێریکردنی کەشناسی تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان لەسەر دەستپێکردنی باران بارینی ئەمساڵ بۆ ڕۆژانی ئایندە تۆمار نەکردووە.