كوردیو
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجامی تاوتوێكردنی تانەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنێت و دەڵێت،" تەنها یەك تانە قەبوڵكراوە".
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕۆژی هەینی 295 تانەی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێکرد،294 تانەیان ڕەتکرانەوە".
ئاماژە بەوەشدراوە،"کاندیدێکی کەرکوک تانەی لە چەند سندوقێکی هەڵبژاردن داوە و تانەکەی قبوڵکراوە چونکە بەڵگەی لەگەڵدا بووە".
هەروەها هاتووە،"ئەو سندوقانەی کەرکوک بە دەستی دەنگەکانی جیادەکرێنەوە و دەژمێردرێنەوە".