ناوی فەیس بووك گۆڕدرا بۆ مێتا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوی فەیس بووك گۆڕدرا بۆ مێتا

 

 

كۆمپانیای فەیسبوك بڕیاریدا ناوی كۆمپانیاكە بۆ (مێتا) بگۆڕێت، بەڵام ناوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەك خۆی دەمێنێتەوەو گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.

كۆمپانیای فەیسبوك لە كۆتاییدا بڕیارە چاوەڕوانكراوەكەی ڕاگەیاند، (مارك زوكەربێرگ) دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیسبوك لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فەیسبوك لەئەمڕۆ بەدواوە بەرنامەو تەكنەلۆجیای جۆراوجۆری خۆی كۆدەكاتەوە لەژێر ناوی مێتا گۆڕانكاریەكەش تەنها لەناوی كۆمپانیاكە ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە ژمارەیەكی زۆر سكاڵا لە سەر ئاستی جیهاندا لەسەر كۆمپانیای فەیسبووك تۆمار كراوە بەشێك لە هۆكاری ناوگۆڕینەكەی بۆ ڕزگاربوونە لەو سكاڵایانە، بەڵام كۆمپانیاكە هۆكاری ناوگۆڕینەكەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە دەیانەوێت لەمەودوا خزمەتگوزاری (metaverse) پێشكەش بكەن كە خزمەتگوزاریەكە بە جیهانێكی دیجیتاڵی ناسراوە كە دەتوانێت نەوەی داهاتووی ئینتەرنێت بێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فەیسبووك پێشتر ڕایگەیاندبوو، پێشبینی ئەوە دەكات كە خەڵك ڕۆژێك فەیسبووك بە كۆمپانیایەكی (metaverse) ی بزانن زیاتر لە تۆڕێكی كۆمەڵایەتی.

زوكەربێرگ پلانە نوێیەكەی باسكردبوو، كۆمپانیاكەی وەك نەوەی داهاتووی ئینتەرنێت دەیبینێت، وەك ژینگەیەكی مەجازی كە ڕێگە بە خەڵك دەدات لە بۆشایی دیجیتاڵدا لەگەڵ یەكتر ئامادەبن.

بەڕێوەبەرەكە وتبووشی، لە ناو میتڤرەكەدا، تۆ دەتوانیت لە دەرەوە بڕۆیت، یاری لەگەڵ هاوڕێكان بكەیت، كارەكان بكەیت تۆ لە داهاتوودا دەتوانیت هەموو شتێك بكەیت كە ئەمڕۆ لە ئینتەرنێتدا ناتوانیت ئەنجامی بدەیت و هەروەها هەندێك شت كە ئەمڕۆ لە ئینتەرنێتدا مانای نییە، وەك سەما.

چواری شوباتی ساڵی 2004 بەفەرمی پێگەی فەیسبوك لەلایەن مارك زوكەربێرگەوە دامەزرێنراو لەماوەیەكی كەمدا بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوویەوەو لەئێستاشدا بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە زیاتر لە دوو ملیار كەس دەبێت، دواتر كۆمپانیاكە دوو تۆڕی كۆمەڵایەتی دیكەشی كڕیەوە كە هەریەكە لە ئینستاگرام و وەتس ئەپ بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ