بۆ هەموو ئەوانەی فەیسبووك بەكاردەهێنن،ئیدارەی فەیسبوك سیستەمێك رادەگرێت !
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ هەموو ئەوانەی فەیسبووك بەكاردەهێنن،ئیدارەی فەیسبوك سیستەمێك رادەگرێت !

كۆمپانیای فەیسبووك “مێتا” سیستمی ناسینەوەی ڕوخسار ڕادەگرێت و زیاتر لە ملیۆنێك ناسینەوەی ڕوخساری سڕیوەتەوە ئەوەش مەترسی جدی دروستكردووە.

لەمبارەیەوەو لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیای فەیسبووك “مێتا” ئاشكرای كردووە: ئەو گۆڕانكارییە یەكێكە لە گەورەترین گۆڕانكارییەكان لە بەكارهێنانی ناسینەوەی ڕوخساردا لە مێژووی تەكنەلۆجیادا.

لای خۆیەوە جیرۆم بیسنتی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیاكە رایگەیاندووە : ئەو هەنگاوە تاوەكو سڕینەوەی یەك ملیار ناسینەوەی ڕوخسار بەردەوام دەبێت و بۆ لەقاڵبدانی ئەو سیستمەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە: ترس هەیە لەبارەی ئەو تەكنیكە لەناو كۆمەڵگادا دەستە ڕێكخەرەكانیش لەهەوڵی پێشكەشكردنی ژمارەیەك بنەمای ڕووندان كە كۆنترۆڵكردنی ئەو سیستمە ڕێكبخات.

 

هه‌واڵی گرنگ