هۆكارەكانی زیاد بوونی كێش لە زستان بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی زیاد بوونی كێش لە زستان بزانن

 

 

هەندێك كەس لە وەرزی زستان و پایز ئەو گرفتەیان دروستدەبێت كە كێشی جەستەیان زیاد دەكات بێ ئەوەی بزانن هۆكارەكەی چییە.

پێنچ هۆكاری زۆر گرنگ لە وەرزی سەرما كاریگەری هەیە بۆ زیاد بوونی كێش كە ئەمانەن.

1. وەرزش نەكردن و كەم بوونەوەی جوڵە سەرماو دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چاڵاكیە وەرزشیەكانی وەك ڕویشتن بەپێ و مەلەكردن و پاسكیل سواری، لە هەمان كاتدا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك.

2. توشبوون بە خەمۆكی وەرزی زستان وەرزی زستان لە كۆمەڵێك كەس بە تێكچونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوكێ و كێشەی دەروونی ناسراوە ئەمەش پاڵ بە هەندێ كەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەك نەستەلەو ئیشی هەویر.

3. تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنەكان بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن وەك نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین كە لێپرسراوە لە ڕێكخستنی كاتژمێری بایۆلۆژی جەستەو كۆنتڕۆڵ كردنی جەستە.

4. خواردنی بڕێكی زیاتر لەو خۆراك دوورو دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەل، هەروەها هەستكردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبونی ئارەزوی خواردن، بەمەبەستی گەرم بونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە كاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، هەروەها لە كوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخۆرێت كە بڕێكی زۆر وەزیان تێدایە وەك سەروپێ، نۆكاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز، محلەبی، كاستەر، جۆرەكانی شیرینی.

5. نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە كەشی سارد كەمتر هەست بە تینیوەتی دەكەیت، لە هەمان كاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزەو میوە كە دەوڵەمەندن بە ئاو، وادەكات كێش زیادبێت.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)

هه‌واڵی گرنگ