كۆمپیوته‌ری "فوگاكۆ"ی ژاپۆنی به‌خێرایی زیاتر له ٤٤٠ كاترلیۆن له چركه‌یه‌كدا جارێكی دیكه له لیستی "TOP500" به‌خێراترین كۆمپیوته‌ر له جیهاندا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی خێراترین كۆمپیته‌ر "TOP500"دا كه ساڵانه دووجار ئه‌نجام ده‌درێت، فوگاكۆ بۆ جارێكی دیكه به‌خێراترین كۆمپیوته‌ر هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به بنه‌ماگرتنی خێرایی HPL، فوگاكۆ توانی زیاتر له ٤٤٠ كاترلیۆن له چركه‌یه‌كدا كاره‌كان ئه‌نجام بدات.
به‌م جۆره ئه‌م كۆمپیوته‌ره توانی نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی Summitی ركابه‌ری كه ئه‌مریكییه خێراتر بێت.