ئەم سوودانەی هەنگوین بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم سوودانەی هەنگوین بزانن

 

 

هەنگوین یەكێكە لە مادە بە سوودەكان و خواردنی هەنگوین سودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە ئەگەر بە شێوازێكی دروست بەكاربهێنرێت هەروەها وەك چارەسەری هەندێك دۆخی تەندروستی و بابەتێكی جوانكاریش سودی لێدەبینرێت.

1. پاككەرەوەی پێستە : دەتوانرێت سوود لە هەنگوین ببینرێت وەك پاككەرەوەی پێست، بێ بەكارهێنانی مادە گرانبەهاكانی پاككردنەوەی پێست، چونكە هەنگوین دژە بەكتریاو دژە هەوكردنی تێدایەو هیچ زیانێك بە پێست ناگەیەنێت، هەروەها هەنگوین بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە پێستیان وشكەو بۆ ئەوانەش باشە كە بە دەست زیپكەی زۆرەوە دەناڵێنن.

2. هەنگوین بۆ نەرمكردنەوەی قژ : دەتوانرێت هەنگوین بەكاربهێنرێت بۆ نەرمكردنەوەی قژ، چونكە نەرم و شێداركەرەوەیەكی باشەو قژ خاو دەكاتەوە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی هەنگوین بۆ قژ:

هەنگوینەكە دەدرێت لە قژ بۆ ماوەی (10) خولەك و دواتر بە ئاوێكی شلەتێن دەشۆردرێت، گەر بكرێت كەسەكە دەتوانێت هەفتەی دووجار ئەم شێوازە بەكاربهێنێت و پاش ماوەیەكی كورت ئەنجامەكەی دەبینێت.

3. چارەسەری رووشاوی و برین : دەتوانرێت بۆچارەسەركردنی برین و رووشاویی لەبری هەتوانە كیمیاییەكان سوود لە هەنگوین وەربگیرێت، چونكە هەنگوین مادەی دژە بەكتریای تێدایەو یەكێكە لە رێگە سروشتییە باشەكان بۆ چارەسەری برینەكان.

چارەسەری سوتاوی : چەندین توێژینەوە دەریانخستووە كە هەنگوین سوودی زۆری هەیە لە چارەسەركردنی هەندێك جۆری سوتاوییدا، چونكە هەنگوین هێوركەرەوەی پێستەو چاكبوونەوەش خێرا دەكات.

رێگەی چارەسەرەكە:

سەرەتا جێگەی سووتاوییەكە بەئاوی سارد یان بە شەشپاڵووی سەهۆڵ سارد دەكرێتەوە، دواتر هەنگوینی لێدەدرێت و بە پەڕۆیەكی پاك یان بە نایلۆنێ جێگەی سووتاوییەكە دەبەسترێت و پێویستە رۆژانە ئەم كارە دووبارە بكرێتەوە.

پێویستە بوترێت، چارەسەر بە هەنگوین بۆ سوتاوییە سووكەكان بە سوودە، بەڵام گەر سووتاوییەكە لە پلەیەكی بەرزدا بوو پێویستە نەخۆشەكە بگەیەنرێتە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویست وەربگرێت.

4. پشێوی گەدە : دەتوانرێت هەندێك تێكچوونی گەدە بە هەنگوین چارەسەر بكرێت، بەوەی كەوچكێك هەنگوین و تۆزێك سركەی سێو لە پەرداخێك ئاودا دەتوێنرێتەوەو دەخورێتەوە، بەهۆی ئەو گیراوەیەوە گەدە لە بەكتریا زیانبەخشەكان رزگار دەكرێت.

5. كەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ : هەنگوین رۆڵێكی كاریگەری هەیە لەكەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ و هێوركردنەوەی كۆكەدا، ئەویش بە تواندنەوەی دوو كەوچكی چێشت هەنگوین لە ناو پەرداخێك ئاوی كوڵاودا و ئەگەر بتوانرێت كەمێك زەنجەفیل و مێخەك و كەوچكێكی بچووك ئاوی لیمۆشی تێبكرێت ئەوا كاریگەری چارەسەرەكە باشتر دەبێت.

6. شێداركەرەوەی لێو : ئەو كەسانەی كە كێشەی وشكی لێویان هەیە، دەتوانن بە بەكارهێنانی گیراوەی هەنگوین و گوێزی هیندی لەو كێشەیە رزگاریان بێت، بۆ ئەوەی ئەنجامی باشیشیان دەست كەوێت پێویستە لە ڕۆژێكدا چەند جارێك لێویان بەو گیراوەیە چەور بكەن.

كەشتی نوح

هه‌واڵی گرنگ