رۆژەكەت بە خواردنی مۆز دەستپێمەكە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆژەكەت بە خواردنی مۆز دەستپێمەكە

 

 

زۆركەس لە ژەمی بەیانیاندا میوە دەخۆن، بە تایبەت مۆز بەو پێیەی وتراوە مۆز مرۆڤ تێردەكات، بەڵام ئایا خواردنی مۆز لەسەر گەدەی بەتاڵ كارێكی دروستە ؟

لە زۆربەی كلتورەكاندا گرنگی بە ژەمی بەیانیان دەدرێت و بڕوایان وایە كە پێویستە ژەمی بەیانیان شاهانە بێت، چونكە لەش پێویستی بە وزەیەكی زۆرە بۆ هەموو رۆژەكە، بەڵام هەندێك كەس ژەمی بەیانیان فەرامۆش دەكەن، بەهۆی ئەوەی بەیانیان ئارەزووی خواردنیان نییە یان بەهۆی كەمی كاتەوە، بۆیە زۆركەس لەسەر گەدەی بەتاڵ مۆز دەخوات بۆ ئەوەی برسیان نەبێت، هەروەها وەرزشكارانیش لە كاتی مەشقدا دەیخۆن بەهۆی ئەوەی كاریگەری خێرایەو هێزێكی نوێیان دەداتێ، بەڵام خواردنی مۆز بە تەنها وەك ژەمی بەیانیان كارێكی باش نییە.

پسپۆرانی خۆراك ئاماژە بەوە دەكەن كە مۆز بەدەر لە هەموو میوەكانی تر بڕێكی زۆری شەكری تێدایە سەرەتا رێژەی شەكر لە خوێندا بە خێرایی بەرز دەكاتەوەو بە خێرایی وزە بە لەش دەبەخشێت، پاشان بە خێرایی ئەو وزەیە كەم دەبێتەوەو هەستكردن بە برسێتی سەرهەڵدەدات لە دوای ئەوەش كەسەكە ماندوو دەردەكەوێت، هەر بۆیە خواردنی مۆز بە تەنها بیرۆكەیەكی باش نییەو كاردەكاتە سەر توانای جەستە.

پسپۆڕان دەڵێن:»خواردنی مۆز بە تەنها خراپییەكەی لەوەدایە كە جگە لە شەكر مادەكانی وەك ڤیتامین (B6) و پۆتاسیۆمی تێدایەو گەدە ناتوانێت بە تەنها چارەسەری ئەو مادە باشانە بكات تەنها لەو كاتەدا نەبێت لەگەڵ مۆزدا چەند شتێكی تر بخورێت لەوانەش لەگەڵ ماست یان چەرەزات.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ