گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور پڕاوپڕن لە پرۆتین و بۆ ئەوەی جێگرەوەیەكیان بۆ بدۆزینەوە دەبێ روو لەو رووەكانە بكەین كە پرۆتینیان تێدایەو پێداویستییەكانی جەستە دابین دەكەن، لەدرێژەدا بەشێك لەو گیاو رووەكانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین دەخەینە روو.
1. قارچك: باشترین جێگرەوی گۆشتە، قارچك پڕاوپڕە لە پرۆتین، پوتاسیۆم و ریشاڵ، ئەگەر تامی گۆشتتان دەوێ و ناشتانەوێ گۆشت بخۆن، قارچك بژاردەیەكی باشە.
2. باینجان: تامی هاوشێوەی گۆشتەو بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم، ریشاڵ، مەگنسیۆم، ئاسن، كالیسیۆم، پرۆتین و ڤیتامینەكانی (B6، A و C) تێدایە، دەتوانن لەجیاتی گۆشت باینجان ببرژێنن و بیخۆن.
3. فاسۆلیا: سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، ریشاڵ، پوتاسیۆم، كالیسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن و ڤیتامین C، فاسۆلیا پێكهاتەیەكی هاوشێوەی گۆشتی هەیەو كەوابوو دەتوانن بیكەن بە جێگرەوەی گۆشت.
4. نیسك: دەوڵەمەندە بە پرۆتین و خواردنێكی وەكوو نیسكێنە یا نیسك و برنج خۆراكێكی تەواون و سەرجەم پێداویستییەكانی جەستە دابین دەكەن، كەوابوو لەجیاتی گۆشت دەتوانن نیسك بخۆن و سەرجەم سوودەكانی گۆشتیش دەستەبەر بكەن.