خەستی خوێن ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ و مێشك بەرز دەكاتەوە، بۆ چارەسەركردنی خەستی خوێن دەتوانن سەردانی پزیشك بكەن و جگە لەوە دەتوانن بە خواردنی بەشێك لە خۆراكە سروشتییەكان ئەم كێشەیە كۆنتڕۆڵ بكەن، لەدرێژەدا بەشێك لەو خۆراكانەی خەستی خوێن كەم دەكەنەوە دەخەینە روو.
1. هەنار: یەكێك لە باشترین میوەكانە بۆ پاڵاوتنی خوێن، هەنار دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆكسیدەنت كە خەستی خوێن كەم دەكاتەوە.
2. پرتەقاڵ و هاوشێوەكانی: بە هۆی ئەوەی ڤیتامین C یان تێدایە بۆ چارەسەر كردنی خەستی خوێن زۆر كاریگەرن و خوێن دەپاڵێون، گریپ فرووت، پرتەقاڵ و لیمۆی ترش بەشێكن لەم میوە بەسوودانە.
3. ترێ: یەكێك لە باشترین میوەكانە بۆ كەمكردنەوەی رادەی خەستی خوێن، بەكارهێنانی ترێ بۆ ئەو كەسانەی خوێنیان رەش و خەستە زۆر بەسوودە.
4. بەڵاڵووك: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە ئەنتی ئۆكسیدەنت و رۆڵێكی گرنگ لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی خوێندا دەگێڕێت و هەر بۆیە بۆ چارەسەركردنی خەستی خوێن بەكاری دێنن.
5. گێزەر: خواردنی گێزەرو ئاوی گێزەر جگە لە بەهێزكردنی چاو دەبێتە هۆی پاڵاوتنی خوێن، بەكارهێنانی بەردەوامی ئەم خۆراكە خەستی خوێن كەم دەكاتەوە.