سوودو زیانەكانی سەرخەوشكاندنی نیوەڕوان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودو زیانەكانی سەرخەوشكاندنی نیوەڕوان

 

 

لە زۆربەی كلتوورەكاندا سەرخەوشكاندنی نیوەڕوان بۆتە نەریت، ئەوەش بە هۆی ئەوەی مرۆڤ پێویستی بە بڕێك پشووە بۆ ئەوەی وزەی نوێ وەربگرێت و بە چاڵاكییەوە رۆژەكەی تەواو بكات.

پێویستی بۆ سەرخەوشكاندن ئاماژەیە بۆ تێرخەونەبوون و ئەم حاڵەتەش سوودو زیانی خۆی هەیە.

سوودەكانی سەرخەوشكاندن ...

ماوەی خەو لە نیوەڕواندا سودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی تەندروستیان باشەو كارەكەیان وا دەخوازێت تا كاتێكی درەنگی شەو بمێننەوەو بە باشی كارەكانیان راپەڕێنن و لە بەیانیاندا خەواڵوو نەبن، هەروەها سەرخەو شكاندن وا دەكات كەسەكان بە سەلامەتی شوفێری بكەن، بە تایبەت ئەوانەی پیشەیان شوفێری رێگە دوورەكانەو لەكاتی شوفێریدا خەو نایانباتەوە.

زیانەكانی سەرخەوشكاندن ...

توێژینەوە نوێیەكان سەلـماندوویانە كەسانی پێگەیشتوو نابێت ماوەی سەرخەوشكاندنی نیوەڕۆیان زۆر بێت، چونكە ئەوە كاردەكاتە سەر تەندروستییان و ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشییەكانی شەكرەو دڵ و خەمۆكی زیاتر دەكات.

زۆرجار خەوتنی رۆژ نیشانەیە بۆ ئەوەی كەسەكە لە شەودا بەشی پێویست نەنوستووەو ئەمەش دیسان دەیانخاتە بەردەم مەترسی توشبوون بەو نەخۆشییانەی باسمان كردن.

هەندێك جاریش سەرخەوشكاندن بازنەیەكی بۆش دروست دەكات، چونكە لە كاتێكدا مرۆڤ بە نیوەڕۆ بخەوێت ئیدی شەو خەوی لێناكەوێت و بەیانی درەنگ بێدار دەبێتەوە، بە شێوەیەكی گشتی تووشی پشێویی خەوتن دەبێت.

چ كاتێك گونجاوە بۆ سەرخەوشكاند ؟

پێویستە سەرخەو شكاندن لە (20 – 10) خوولەك تێنەپەڕێت، چونكە گەر زیاتر بێت ئەوا كەسەكە لە دوای بێداربونەوەشی هەست بە لەش داهێزران و خەواڵویی دەكات.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ