کاتێ قوتابیان بەهەزاران ڕژانە سەرشەقامەکان بۆ داواکردنی خواستە ڕەواکانیان، کە هەندێ داواکاری سادەو سەرەتایی بون لەدەرماڵەو خزمەتگوزاری بەشەناوخۆییەکان وهەندێکیشیان داوای چاکسازی لە سیستەمی زانکۆدەکەن، بەڵام وەڵامی دەسەڵاتداران بۆ ئەم خواستانە بریتی نەبو له گوێگرتن وبەڵێن پێدان بە جێبەجێکردنی خواستە ڕەواکانیان بەڵکو بەهێزی پۆلیس وئاسایش بەربونە گیانی ئەو نەوەیەی کە تازە چاوی بە زانکۆ هەڵهێناوەو نایەوێ واز لەخوێندن بێنێت، ئەم نەوەیەی تەماشای ئێستادەکات جگە له قەیران وماڵ وێرانی وگرانی وبێ موچەیی وقاچاخ چێتی وتاڵانکردنی داهات وسامانی وڵات هیچی تریان نەدیتیە، بۆیە بەشێکیان ملی ڕێگای هەندارانیان گرتە بەرو له بیلاڕوسیادا گیرساون نازانن چی بکەن بمێننەوە لەم بارە سەختەدایان بگەڕێنەوە بۆ ئەوقەیرانستانەی ئێرە کە ڕایان کردووەلێی.
ئەگەر ئەم گەنجانەی ئێستا وا بەم شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەل بکرێت وئاوات وخەونەکانیان بخرێتە ژێر پۆستالی هێزە ئەمنیەکانەوە ئەوا ناچار دەبن ئەوانیش کۆچ بکەن، واتە ئەوان لەنێوان دوو ئەگەردان یان کۆچ وبەرەوئایندەیەکی نادیاریان مانەوە لێرەو چاوەڕێی داهاتویەکی ناڕوون.
ئەم خوێندکارانە ئایندەی ئەم هەرێمەن وسامانی مرۆیی ئەم وڵاتەن ڕوبەڕوبونەوەیان بەم شێوە ئەوا وڵات بەرەو وێرانی وقەیرانی زیاتر دەبات.کپ کردنی دەنگی ناڕازی بەهێزی ئاگروئاسن لەجیاتی هێزی خزمەت وخۆشگوزەرانی ئەوە گۆمەکە لێلتر دەکات وبیانو دەداتە دەست نەیارانمان زیاتر زاڵ ببن بەسەرماندا.
یان هەوڵدان بۆ بەڵاڕێدا بردنی لەژێر هەربیانو پاساوێک بێت ئەوە لێدانە لەڕۆڵەی خۆتان، ئەگەر بەڕۆلەی خۆتانیان بزانن ئەوکات دەبێ خزمەتیان بکەن ودلیان خۆش بکەن، دەبێ پلان دابنێن بۆ پێگەیاندنیان بە باشترین شێوەوگشت هۆکارەکانی گەشەکردنیان بۆ بەردەست بکەن، نەک پیلان دانێن بۆ بلاوە پێکردنیان وناشرین کردن وناوزڕاندنیان.